دەستەی خورماڵی ژیار کۆڕێک بۆ د.عبدالدائم هەورامانی سازدەکات.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 7/2/2024 دەستەی خورماڵی ژیار هەستا بەئەنجامدانی کۆڕێک بۆ (د. عبدالدائم هەورامانی) بەناونیشانی (ڕۆڵی ئافرەت لەشارستانییەتی ئیسلامیدا).
سەرەتای کۆڕەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز نەخشێنرا، دواتر باس لەجێدەستی ئافرەت و ڕۆڵی کاریگەریان لەسەردەمەکانی ڕابردو و ئێستاداو وە چۆن خۆی ئامادە بکات بۆ داهاتوو، هەروەها ڕێژەیەکی بەرچاو خەڵکی ئامادەبوون و دەستخۆشیان هەبوو بۆ ئەم جۆرە کۆڕانە، بەکەشێکی ئیمانی کۆتایی بەکۆڕەکە هێنرا.
بەشی ڕاگەیاندنی
دەستەی خورماڵی ژیار