لقی هەڵەبجەو دەستەى خورماڵى ژیار بەشداری ئاهەنگی دەرچووانی خولی جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزیان کرد.
ڕۆژی شەممە 3/2/2024 لقی هەڵەبجەو دەستەى خورماڵى ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بەشداریان کرد لە مەڕاسیمی پێدانی بڕوانامەو خەڵات بە ژمارەیەک لە فێرخوازانی خولی جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز (تەجوید)، کە لەلایەن ناوەندی هەڵەبجە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ڕێکخرابوو. شایەنى باسە ژیار دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی ناوەندی هەڵەبجە کرد لە پاى خزمەتە بەردەوامەکانیان و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەو دەستەى خورماڵى ژیار