لقی هەڵەبجەی ژیار کۆڕێکی ئیمانی سازکرد.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 31/1/2024 لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی بەشی بانگەواز کۆڕێکی بۆ بەڕێز: (م. عەبدولڕەحمان تاوگۆزی) بە ناونیشانی:( لە دنیای پڕجەنجاڵی ئەمڕۆدا باساتێک ڕۆحەکان ئاسوودەبکەین) ئەنجامدا.
لە درێژەی باسەکەدا تیشکی خستەسەر هۆکارەکانی ئاسوودەبوونی ڕۆح و بەختەوەری و دەروونێکی تەندروست لەژیاندا چونکە ڕۆحیش وەک جەستە پێویستی بە حەسانەوەو ئاسوودەیی هەیە، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو ئامادەی کۆڕەکەبوون.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار