لقی هەڵەبجەی ژیار دوو ڕێکخراوی بەسەرکردەوە..


ڕۆژی شەممە بەرواری 27/1/2024  شاندێکی لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، بە سەرۆکایەتى بەڕێز: (م. یحیی عبداللە) بەرپرسی لق و شاندى یاوەرى لە ئەندامانى ئەنجوومەنى لق سەردانی (ڕێکخراوی خزمەت بۆ هاوکاریی مرۆیی)یان کرد، بەمەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی و ناساندنی کارو پڕۆژەکانی ڕێکخراوی خزمەت بۆ هاوکاریی مرۆیی بە خەڵکانی شایستە.


هەروەها شاندەکەی ژیار ڕۆژی دووشەممە بەرواری 29/1/2024 سەردانی (ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە)یان کرد، لەلایەن بەڕێز: (شێخ تاهیر عیزەدین) سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی پێشوازییان لێکرا. سەردانییەکە بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لەدەستبەکاربوونی (شێخ تاهیر عیزەدین) وەک سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بوو.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.