دەستەی خورماڵی ژیار هەڵدەستێت بە سەردانیکردنی یەکەی ڕۆشنبیری خورماڵ.
ڕۆژی سێشەمە بەرواری 30/1/2023 دەستەی خورماڵی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی لەدرێژەی کارو چالاکیەکانیدا هەڵسا بە سەردانی کردنی یەکەی ڕۆشنبیری خورماڵ، پێشوازی لەدەستە کرا لەلایەن مامۆستا (محمد) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری.لە سەردانەکەدا باس لەکارو چالاکی کاری ڕێکخراوەیی و، پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ڕێکخراوی ژیارو یەکەی ڕۆشنبیری کرا.
بەشی ڕاگەیاندنى
دەستەی خورماڵی ژیار .