لقی پشدەری ژیار ئەڵقەی هەشتەمی لە(ئاسوودەیی ڕوح) بەڕێوە چوو
شەوی پێنج شەممە 22-2-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ 12-8-1445 کۆچی، لەلایەن بەشی بانگخوازانی لقی پشدەری ژیار ئەڵقەی هەشتەمی وانەی ئیمانی (ئاسوودەیی ڕوح) بەڕێوە چوو، سەرەتا بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆزو وتەی بەخێرهاتن دەستی پێکرد، پاشان لەلایەن بەڕێز (مامۆستا حسن علی ڕانیە)ەوە کۆڕێک پێشکەشکرا لەژێر ناوی(پاکبوونەوەو تەزکیەی نەفس).
شایانی باسە ئەم ئەڵقەیە مانگی جارێک لە لقی پشدەر بەڕێوە دەچێت، ئەوەی جێی دڵخۆشی بوو ئەم ئەڵقەیە جێی ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو.
بەشی ڕاگەیاندنی ژیار لقی پشدەر.