ده‌سته‌ی شه‌قڵاوه‌ی ژیار به‌شداری چالاكییه‌كی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شه‌قڵاوه‌ی كرد

ده‌سته‌ی شه‌قڵاوه‌ به‌شداری چاڵاكییه‌كی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شه‌قڵاوه‌ی كرد


ئه‌مڕۆ چوارشەممە بەرواری ۱٨/٥/۲۰۲۲ لەشەقڵاوە سەنتەری  ڕۆشنبیری شەقڵاوە هەڵسا بەئەنجامدانی سیمیناری سەرکەتن ئامانجمانە بۆ هەردوو بەڕێزان (دلشاد کاوانی و د.ڕەوەند صباح) بۆناساندنی کتێبەکانی (بیرۆکەکانی سەرکەوتن و سەرکەوتن دوای شکست). کە تیایدا بەڕێز د..هیوا لێپرسراوی دەستەی ژیار لەشەقڵاوەو هەردوو ئەندامان احمد محمد لێپرسراوی پەیوەندیەکان و ڕێبوار صالح لێپرسراوی ڕۆشەنبیری و ڕاگەیاندن ئاماده‌ی سمینارەکە بوون، سیمینارەکە بەکۆمەڵێک بیرو ڕای جیاواز دەوڵەمەند کرا، دواتر هەردوو کتێبەکە بە واژووی خودی نووسەرەکان پێشکەش بە ئامادەبووان کران