دهستهی شهقڵاوهی ژیار سەمپۆزیومی نێودەوڵەتی کەلەپووری کوردی لە شەقڵاوە بەڕێوەچوو
سەمپۆزیومی نێودەوڵەتی کەلەپووری کوردی لە شەقڵاوە بەڕێوەچوو ...
ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۲۲/٥/۱۷ شاندێکی ئینستیتیوتی ژیار دەستەی شەقڵاوە کە پێکهاتبوون لە د. هیوا عثمان بەرپرسی دەستە، بەیاوەری ( احمد محمد بەرپرسی پەیوەندیەکان، م. حازم حسین بەرپرسی بەشی پەروەردەو زانست ، م. ڕێبوار احمد بەڕێوەبەری کارگێڕی )... ئامادەی سەمپۆزیومی نێودەوڵەتی هاوبەشی نێوان ئینستیتیوتی کەلەپووری خۆشناوەتی و بەشی کوردی فاکەڵتی زانکۆی سۆران بوون لەشەقڵاوە، دوو پانێڵ بەڕێوەچوو لە سەر ( ڕۆڵی فۆلکلۆر لە دەوڵەمەند کردنی کەلەپووری نەتەوایەتی )،
شایانی باسە پانێڵەکان بە شەش توێژینەوە لەلایەن کەسانی ئەکادیمی پێشکەش کران، دواتر بە پرسیارو پێشنیاری بەسوود پانێڵەکە دەوڵەمەند کرا..
وێڕای سوپاس و دەستخۆشی کۆمەڵێک بیرو ڕای جیاوازیش ئاڵوگۆڕکران