لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێكی تەندروستی سازكرد..

ڕۆژی سێ شەممە  6/2/2024 لە درێژەی چالاكیەكانییدا بەشی هۆشیاری خێزانی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، لەژێر دروشمی فەرموودەی پێغەمبەری خودا صلی اله علیه وسلم كە دەفەرمووێ هەموو ئەندامانی جەستە حەقیان لەسەرمان هەیە  هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێكی تەندروستی  تاتیبەت بە ئافرەتان بۆ بەرێز دكتۆرە شایەن صالح عەسكەری  پزیشكی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە.

ئامانج لە سمینارەكە گەیاندنی پەیامی ووشیاری تەندروستی و خۆپارێزی بوو بە ئافرەتان بە تایبەتی ئەو نەخۆشیانەی پەیوەندی بە شێرپەنجەوە هەیە بۆ ئەوەی ئافرەتان پارێزراوبن

هاوكات  لەلایەن بەشداربوانەوە چەندین پرسیاری تایبەت بە بابەتەكە  ئاراستەی دكتۆرە كرا و ئەویش وەڵامی دانەوە