لقی تەق تەقي ژیار چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوەی ئەنجامدا
ڕۆژی سێـشەممە بەرواری ٣٠-١-٢٠٢٤ بەشی ئافرەتانی لقی تەق تەق چالاکی کتێب خوێندنەوەی مانگانەی بەڕێوە برد و گفتوگۆی لە بارەوە کرا ، شایەنی باسە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ( ٣٠ ) خوشک کتێبی ( ٧ فلتەری قورئانیی بۆ ئافرەتان ) لە نوسینی ( احمد برهان ) خوێنرایەوەو گفتوگۆی لە بارەوەکراو سەرنج و تێبینیەکان تۆمارکران و کتێبەکە بە گشتی باس لە هەڵسووکەوت و مامەڵەی ئافرەتی موسوڵمان دەکا لە دەرەوە و لە بەرامبەر کەسانێک جگە لە مەحرەمی خۆی، وە هەروەها وەکو لە ناونیشانەکەی ئاماژەی پێدراوە لە حەوت فلتەری گرینگ و کورتی قورئانی لەسەر ئافرەتان بەتایبەتی ئەو ئایەتانەی تێدا کۆکراوەتەوە کە باس لەم بابەتە دەکات.
جێی ئاماژەیە ئەم چالاکییە مانگانەیەو تایبەتە بە ئەندامانی ژیار لقی تەق تەق.
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەق.