لقی پشدەری ژیار چالاکی کتێب خوێندنەوە ئەنجامدەدا
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 30-1-2024 کەهاوکاتە لەگەڵ 18-7-1445 کۆچی سەعات (2/30)پاش نیوەڕۆ، بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەر یەکەم دیداری چالاکی کتێب خوێندنەوەی ئەنجامدا، ئەم دیدارە بەسەرپەرشتی (م. محمداحمد ممند) بەڕێوە چوو، کەتیایدا گفتوگۆ کرا بۆ کتێبی (فێرگەی هاوەڵان) لە نوسینی (رضا الحديثي) لەوەرگێڕانی(مامۆستاحسن محمود) لەدوای گفتوگۆی کتێبەکە سەرنج و تێبینیەکان لەلایەن خوێنەرانەوە باسکران، لەپاشان کتێبێ دیداری داهاتووش دیاری کرا.
شایانی باسە ئەم چالاکییە مانگانەیەو تایبەتە بە ئەندامانی ژیار لە لقی پشدەر.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەر.