ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین پێشوازی لە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار کرد.

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 26/5/2022 ستافێکی ئەنجومەنی کارگێڕی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی پێشوازی لە ستافێکی دەستەی کارگێڕی لقی پشدەر کرد، لەدیدارەکەدا ئاڵ و گۆڕی بیروڕاو سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر و هاوکاری نێوانیان تەوەرەی سەرەکی سەردانەکە بوو.