چادرگەی (ژیار و تاج العارفین بۆ ئایندەیەکی گەشتر) لە لقی هەڵەبجەی ژیار بەهاوبەشی ڕێکخراوی تاج العارفین بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 17/1/2024 لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی بە بەشداریی هەردوو دەستەی خورماڵ و سیروانی ژیار، بەهاوبەشی ڕێکخراوی تاج العارفین چادرگەی (ژیار و تاج العارفین بۆ ئایندەیەکی گەشتر) بەڕێوەچوو، کە تایبەت بوو بە مامۆستایانی بەشی پەروەروەدە، بەمەبەستی بنیادنانی نەوەیەکی سوودبەخش و کۆمەڵگەیەکی تەندروست و بەختەوەردا چونکە مامۆستا ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵدا هەیە، هەربۆیە چەند بابەتێکی گرنگ و بەسوود لەلایەن بەڕێزان: (د. عەبدولدائم هەورامانی) سەرۆکی ڕێکخراوی تاج العارفین، و (م. ئیبراهیم نێرگسەجاڕی) (د. ئارام خەسرەو) پێشکەشکران.
لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین بەخشرایە مامۆستایانی چادرگەکە.
بەشی ڕاکەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.