لقی تەق تەقی ژیار پڕۆژەی کتێب خوێندنەوە بەردەوامە.

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١٨-١-٢٠٢٤  بەشی زانستی لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی چالاکی پڕۆژەی کتێب خوێندنەوەی مانگانەی بەڕێوەبرد و گفتوگۆی لە بارەوە کرد، شایەنی باسە بە ئامادەبوونی ( 12) برا و بە سەرپەرشتی (م.ئاکۆ رجب)، کتێبی (سورەتی _البقرة_ نور و بەرەکەتی ژیانت) لە ئامادەکردنی (ئەیاد فەهمی) گفتوگۆی لە بارەوەکراو سەرنج و تێبینییەکان تۆمارکران، کتێبێکی بەپێزی پڕ هاندان بوو بۆ بەشداربووان تاوەکو زیاتر زیکر و یادی خودا بکەن و گەرم و گوڕتر بن لە بەجێگەیاندنی نوێژی بەیانیان و چێشتەنگاو و نوێژی ویتر، وە یەکێک لە کاریگەرترین باسەکانیش بریتی بوو لە فەزڵ و گەورەیی سورەتی البقرة و صەڵاواتی ئیبراهیمی.

هەمیشە لە پرۆژەکەدا کاتێک (کتێبێک) هەڵدەبژێن کە وەک سەرچاوە کاریگەری زۆر لەسەر خوێنەران جێدەهێڵێت کە کۆمەڵێک دیوی شاراوەی مەبەستی سەرەکی ڕووندەکاتەوە. 


ڕاگەیاندنی ژیار 

لقی تەق تەق.