لقی ڕاپەڕینی ژیار (دیداری کتێب) ئەنجام دەدات.
لەدرێژەی زنجیرە چالاکی (دیداری کتێب) دا، کە پڕۆژەیەکی بەردەوامی لقی ڕاپەڕینی ژیارە، شەوی دوو شەممە ١٥/ ١/ ٢٠٢٤ گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر کتێبی (ئامرازی فەلسەفەی مێژوو) نووسینی: دکتۆر (جاسم سوڵتان) و وەرگێڕانی: دکتۆر (ئەحمەد مەحمود)، ئەنجام درا.
دیدارەکە بە ئامادەبوونی وەرگێڕی کتێبەکەو ژمارەیەک لە خوێنەران ئەنجام دراو گفتوگۆی گەرم و ئاڵوگۆڕی سەرنج و بیروڕا کرا لەبارەی ناوەڕۆک و بابەتی کتێبەکەوە کرا.