لقی گەرمیانی ژیار ئاهەنگی کۆتایی ساڵی دووەمی پرۆژەی خێزانسازیی ئەنجامدا.

لقی گەرمیانی ژیار ئاهەنگی کۆتایی ساڵی دووەمی پرۆژەی خێزانسازیی ئەنجامدا.


ڕۆژی هەینی بەرواری 22/12/2023 لقی گەرمیانی ژیار ئاهەنگی کۆتایی پرۆژەی خێزانسازی ئەنجامدا سەرەتای ئاهەنگەکە بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد پاشان لەلایەن: م. فریاد عەلی بەڕێوەبەری پرۆژەکە وتەی بەخێرهاتن و باسێک لە پڕۆژەکە پێشکەشکرا. پاشان لەلایەن دکتۆر بەختیار تاڵەبانییەوە سیمینارێک پێشکەشکراو 

لە کۆتاییدا خەڵاتی تایبەت پێشکەش بە بووک و زاوا بەشداربووەکانی پرۆژەکە کرا.

شایانی وتنە پڕۆژەی خێزانسازی تایبەتە بەو بووک و زاوایانەی کە ساڵی ٢٠٢٣ زەواجیان کردووە جگە لە پێشکەشکردنی چەند بابەتێکی خێزانیی. ژیار لە ڕێگای هاوکارانییەوە چەند خزمەتگوزارییەکی تەندرووستی بۆ ماوەی ساڵێک بێ بەرامبەر بۆ بەشداربووانی پڕۆژەکە دابین کردووە. و بڕیارە ئەم پڕۆژەیە ساڵانە ئەنجامبدرێت.


ڕاگەیاندنی لقی گەرمیانی ژیار


#ژیار #zhyar