لە لقی گەرمیانی ژیار سیمینارەکانی پڕۆژەی خێزانسازیی کۆتاییهات.
لە لقی گەرمیانی ژیار سیمینارەکانی پڕۆژەی خێزانسازیی کۆتاییهات.
ڕۆژی هەینی بەرواری 08/12/2023 لە لقی گەرمیانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، پڕۆژەی خێزانسازیی هەفتەی پێنجەمی بەڕێوەچوو. جێى ئاماژەیە ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بە بووک و زاوا نوێیەکان و بە تایبەتى ئەوانەى لە ساڵی 2023دا هاوسەرگیریان کردووە. لە هەفتەی پێنجەمی پڕۆژەکەدا 3 سیمینار لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان: (پارێزەر هێرۆ عەتار ، م. نەرمین موستەفا ، م. گوڵاڵە ڕەزا) پسپۆڕانى بوارەکە پێشکەشکرا.
بەشى ڕاگەیاندنی
لقی گەرمیانی ژیار