لە لقی گەرمیانی ژیار ئاهەنگى دەرچووانى خولى سێهەمی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکان بەڕێوەچوو.

لە لقی گەرمیانی ژیار ئاهەنگى دەرچووانى خولى سێهەمی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکان بەڕێوەچوو.


سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢٣/١٢/١ بە ئامادەبوونی بەڕێزان: د. شێرزاد عەبدولوەهاب جێگری سەرۆکی ژیار و د. خالید گەردیی بەرپرسی بەشی کاروباری زانستیی ژیار و م. لوقمان میروەیسی بەرپرسی لقی گەرمیانی ژیار، ئاهەنگى دەرچووانى خولى سێهەمى ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکانی ژیار بەڕێوەچوو. شایەنى باسە هەریەک لەبەڕێزان د. خالید گەردیی و م. کەنعان حەمید بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکە ووتەیان پێشکەشکرد و ئاماژەیان بە ڕۆڵ و گرنگی بوونی ئەکادیمیاکە لە گەرمیان کرد و سوپاسی مامۆستایان و فێرخوازانی ئەکادیمیاکەیان کرد. پاشان بڕوانامەی دەرچوونیان بەخشیە فێرخوازەکان و یەکەمەکانی ئەکادیمیاکە خەڵات کران.


بەشى ڕاگەیاندنی لقی گەرمیانی ژیار


#ژیار #zhyar