لە لقی گەرمیانی ژیار پڕۆژەی خێزانسازیی بەردەوامە..

لە لقی گەرمیانی ژیار پڕۆژەی خێزانسازیی بەردەوامە..


ڕۆژی هەینی بەرواری 24/11/2023 لە لقی گەرمیانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، پڕۆژەی خێزانسازیی هەفتەی دووەمی بەڕێوەچوو. جێى ئاماژەیە ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بە بووک و زاوا نوێیەکان و بە تایبەتى ئەوانەى لە ساڵی 2023دا هاوسەرگیریان کردووە. لە ڕۆژی سێیەمی پڕۆژەکەدا 2 سیمینار لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان: (بیلال سەعید ، د. شادی) پسپۆڕانى بوارەکە پێشکەشکرا و هەفتەکانى ئاییندەش بە پشتیوانى خواى گەورە پڕۆژەکە بەردەوامى دەبێت.


بەشى ڕاگەیاندنی 

لقی گەرمیانی ژیار