ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپهڕین پێشوازی كردله بەڕێزان حسێن مەحمود قایمقامی قەزاى ڕانیە و (ئەکرەم چالاک) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەری ڕاپەڕین بۆ هۆڵی ناوەندی کاراتی ژیار.
شەوى 2022/04/18 بەڕێزان حسێن مەحمود قایمقامی قەزاى ڕانیە و ئەکرەم چالاک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەری ڕاپەڕین سەردانی هۆڵی ناوەندی کاراتی ژیاریان کرد. شایەنى باسە لەلایەن مامۆستا عەبدوڵڵا زەنگڵی بەرپرسی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار و دکتۆر مەهدی قادر بەرپرسی بەشی گەنجان و د. حسێن موحەممەد پێشوازی کران. لە چوارچێوەی سەردانەکەدا نمایشێکی کاراتی ئەنجامدرا و دیاری هۆڵیش پێشکەش بە قایمقام و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەری ڕاپەڕین کرا. بەڕێز قایمقامیش دەستخۆشی و نرخاندنی کار و چالاکییەکانی ئینستتیوتى ژیار و بەشداریکردنی لە خزمەتی گەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین دەربڕى. هەروەها بەڕێز قایمقام دیاری پێشکەش بە مامۆستا شڤان عومەر مامۆستای هۆڵی کاراتی ژیار کرد لە پاى خزمەتکردن بە چینى گەنجانى سنوورەکە.