ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەرین پێشکەشیکردنی سیمینار لە ژێر ناونیشانی (گەورەیی مانگی ڕەمەزان و تەوبەکردن تێیدا)

ڕۆژی دووشەممە بەرواری 2022/04/04 مامۆستا هێدی سەعید بەرپرسی بەشی بانگخوازانی ئینستتیوتی ژیار/ لقی ڕاپەرین، کە هاوکات ئەندامی تۆڕی ڕاهێنەرانی کوردستانە، سێ سیمیناری پێشکەشی خوێندکارانی قۆناغی (دەیەم، یانزەیەم، دوانزەیەم)ی ئامادەیی کۆبانێی تێکەڵاو کرد لە شاری ڕانیە لە ژێر ناونیشانی (گەورەیی مانگی ڕەمەزان و تەوبەکردن تێیدا).