لقی تەق تەقي ژیار چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوەی ئەنجامدا

بەشی ئافرەتانی لقی تەق تەق چالاکی کتێب خوێندنەوەی مانگانەی بەڕێوە برد و گفتوگۆی لە بارەوە کرا ، شایەنی باسە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ( ٣٧ ) خوشك کتێبی نوور و بەرەکەتی ژیان ئەویش لە ژێر ناونیشانی ( سوورەتی بەقەرە ) ئامادەکردنی لەلایەن ( ئەیاد فەهمی ) خوێنرایەوەو گفتوگۆی لە بارەوەکراو سەرنج و تێبینیەکان تۆمارکران ، کتێبێکی بەپێزی پڕ هاندان بوو بۆ بەشداربووان تاوەکو زیاتر زیکر و یادی خودا بکەن و هەندان بۆ کردنی نوێژی چێشتەنگاو و نوێژی بەیانیان وە یەکێکە لە کاریگەرترین باسەکانیش بریتی بوو لە فەزڵ و گەورەی صەڵاواتی ابراهیمی ،هەمیشە پرۆژەی کتێب کاتێک بابەتێک ( کتێبێک ) هەڵدەبژێرن وەکو سەرچاوە کاریگەری زۆر لەسەر خوێنەران جێدەهێڵیت کە کۆمەڵێک دیوی شاراوەی مەبەستی سەرەکی ڕووندەکاتەوە . و هەر دوابەدوای تەواوکردنی گفتوگۆکردن لەسەر کتێبەکە مامۆستا ( هۆشەنگ هۆشیار ) سیمینارێکی دەربارەی فەزڵ و گەورەی سوورەتی بەقەرە پێشکەشکرد .

جێی ئاماژەیە ئەم چالاکییە مانگانەیەو تایبەتە بە ئەندامانی ژیار لقی تەق تەق.


ڕاگەیاندنی لقی تەق تەق.