بەشی پەروەردەی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێکی پەروەردەیی سازکرد..

بەشی پەروەردەی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێکی پەروەردەیی سازکرد..
ڕۆژی هەینی 12/1/2024 لە درێژەی چالاکیەکانییدا بەشی پەروەردەی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێکی پەروەردەیی لە ژێر ناونیشانی (پەروەردە پێویستیەک بۆ هەموو مرۆڤێک) بۆ پەروەردەناس و مامۆستای زانکۆ بەڕێز: م. نیهاد موحەممەد باڵەکیی.
شایەنی باسە ئامانج لە سیمینارەکە وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێک بوو لەوانە: (پەروەردە چییە؟ ڕۆڵی چییە؟ جۆرەکانی چیین؟ پێگەی پەروەردە چییە لەژیانی ئێمەدا؟ بۆچی ناتوانین بێ پەروەردە بژین ؟.. هتد)
هاوکات لەلایەن بەشداربووانەوە بابەتەکە دەوڵەمەندتر کرا بە ئاڕاستەکردنی پرسیار و تێبینییەکانیان.
هەروەها لە کۆتایی سیمینارەکەشدا سوپاس و پێزانینی لقی سۆرانی ژیار بەخشرایە مامۆستای پێشکەشکار.