بەشی گەنجانی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی ناساندنی بۆ كتێبی مولازم تەحسین و شتی تریش كرد
ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی2023/12/29 لە درێژەی چالاكیەكانیدا بەشی گەنجانی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی هەڵسا بەناساندنی كتێب بۆ كتێبی مولازم تەحسین و شتی تریش لە نوسینی (د.فەرهاد پیرباڵ ) بۆ بەرێز م.سەردار ئەمین.
لای خۆیەوە م.سەردار ناساندنی بۆ كتێبەكەكرد و ناوەڕۆكی كتێبەكەی د.فەرهاد پیرباڵی بۆ ئامادەبووان شیكردەوە ، وە بە ڕوداوە هەنوكەییەكانی بەستەوە .
ئامادەبووانی ئاشناكرد بە نوسینی ڕەخنەیی و تەنز.