لقی تەق تەقی ژیار پانێڵێکى لەسەر کاریگەرییەکانى ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدا.
.
لقی تەق تەقى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، لەڕۆژی چوارشەممە 2024/01/03 بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لە کۆیەو بەهاوکاری ئاسایشی تەق تەق هەستا بەسازکردنی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر ئاسایشی تاک و کۆمەڵگە) شایەنى باسە پانێڵکە بۆ هەریەک لەبەڕێزان: (پ. د.خالید موحەممەد ساڵح) سەرۆکی ژیار و (ڕێکەوت موحەممەد تەها) لێکۆڵەر لەماددە هۆشبەرەکان بابەتەکانیان پێشکەشکرد و بەکۆمەڵێک پرسیار و وەڵام کۆتایی بەپانێڵەکە هات و ئامادەبووانی پانێڵەکە دڵخۆشی خۆیان دەربڕی و هیوایان خواست کە ژیار لەسەر ئەم جۆرە کارو چالاکییانە بەردەوام بێت.
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار