لقی هەڵەبجەی ژیار، ڕێکخراوی ناوەندی هەڵەبجەی بەسەرکردەوە
.
ڕۆژی چوارشەممە 3/1/2023 شاندێکی لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، بە سەرۆکایەتى بەڕێز: (م. یحیی عبداللە) بەرپرسی لق و شاندى یاوەرى لە ئەندامانى ئەنجوومەنى لق سەردانی ڕێکخراوی (ناوەندی هەڵەبجە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز)یان کرد، و لەلایەن بەڕێز: (م. عەدنان قادر) بەرپرسی ڕێکخراو و بەشێک لە کارگێڕان و ئەندامانى ڕێکخراوەوە پێشوازییان لێکرا. سەردانەکە بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەبوونى هەماهەنگى زیاتر بوو، هەروەها پێکەوە پێشنیاری کار و چالاکی هاوبەش و نوێیان کرد، کە لە سنوورى هەڵەبجەدا ئەنجام بدرێن.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.