لە لقی هەڵەبجەی ژیار وانەی تەفسیری (سورەتی النساء و ئەحکامەکانی) دەستیپێکرد.


ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 3/1/2024 بەشی خوشکانی لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی وانەی تەفسیری (سورەتی النساء و ئەحکامەکانی) دەستیپێکرد، کە لەلایەن مامۆستای شارەزاو مۆڵەتپێدراوی زانستە شەرعییەکانەوە (م. شەرمین عومەر عەلی) دەوترێتەوە.

لقی هەڵەبجەش لەلای خۆیەوە ئومێدی سەرکەوتن بۆ مامۆستا و فێرخوازە بەڕێزەکان دەخوازێت.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.