ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەڕێوەچونی سیمینارێک بە ناونیشانی (ئەتەکێت) لەلایەن ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی (بەڕێز:ڕابەر مەحمود ڕەشید).
بەرواری ٢٠٢١/١١/١٠ بەشی کارگێڕیی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە ڕێکخستنی سیمینارێک بۆ بەڕێز: ڕابەر مەحمود ڕەشید ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی بە ناونیشانی (ئەتەکێت)، ئامانج لە سیمینارەکە ئاشناکردنی ئەندامانی ژیار بوو بە شێواز و ڕێکارە نوێکانی ئەتەکێت و گرنگی لە ژیانی ڕۆژانە و ڕایی کردنی کاری ڕێکخراوەیی، شایانی باسە سیمینارەکە مایەی ڕەزامەندی بەشداربووان بوو.