لە لقی هەڵەبجەی ژیار خولی (چۆنیەتی پلاندانان) بەڕێوەچوو.



ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 31/12/2023 لە لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، خولی (چۆنیەتی پلاندانان) بەڕێوەچوو کە لەلایەن بەڕێز: (م. عەدنان نووری) ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژیار پێشکەشکرا، جێی باسە خولەکە تایبەت بوو بە بەرپرسی سەرجەم بەشەکانی لق و هەردوو دەستەی خورماڵ و سیروانی ژیار، کە بە شێوەی کرداریی و پراکتیکی ئەنجامدرا.

شایەنی باسە خولەکە بە مەبەستی ڕاییکردنی ئیشوکاری ڕێکخراوەیی، و هەنگاوی باشتر و زیاتر بنرێت بە ئاڕاستەی چاکسازیی و پلانی بنچینەیی کە هۆکاری سەرکەوتنی هەموو کارو ئامانجێکە.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.