لقی پشدەری ژیار خێوەتگەیەکی بۆ بەشی ئافرەتان ڕێکخست
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 1-1-2024 کەهاوکاتە لەگەڵ 19-6-1445 کۆچی، بەشی ئافرەتانی لقی پشدەر خێوەتگەیەکی بۆ بەشی ئافرەتانی لق سازدا، لەدوای وتەی بەرپرسی لق بەپێشکەشکردنی سێ سیمینار لەلایەن بەڕێزان:-
1-(د.حسێن محمد)بەناوی(هەڵوێستی موسوڵمانان لەسەر بابەتی ڕۆژگار ).
2-(مامۆستا مرواری محمد)بەناوی(کاریگەری ئافرەت لەسەر گۆمەڵگا).
3-(پارێزەر هێرۆ عطا)بەناوی(بەڕێوەبردنی خود).
شایانی باسە وتەی کۆتایی لەلایەن بەرپرسی بەشی ئافرەتانەوە پێشکەشکرا، خێوەتگەکە لە کاتژمێر نۆی بەیانی بۆ چوارونیوی ئێوارە بەردەوام بوو، وە نزیکەی (50) خوشک تیایدا بەشداربوو.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەر.