لقی هەڵەبجە و دەستەکانی سیروان و خورماڵی ژیار سەردانی لقی سلێمانی ژیاریان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 27/12/2023 مامۆستایانی خولی گوڵەکانی ژیاری لقی هەڵەبجە و هەردوو دەستەی سیروان و خورماڵ سەردانی مامۆستایانی خولی گوڵەکانی ژیاری سلێمانیان کرد، بە مەبەستی بەرەو پێشەوەچوونی ئاستی زانستیی و پەروەردەیی و هەروەها سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر، چونکە مامۆستایان هەمیشە وەک جەنگاوەرێکی پابەندو بەتوانا لە پشت پەروەردەی جوانی ڕۆڵەکانمانن، هەر لەو چوارچێوەیەدا هەریەکە لە بەڕێزان: (د. بەختیار کەمال تاڵەبانی) و (د. ناسیح فەتاح ئارووزەریی) و (م. گوڵان حەمەئەمین) بەرپرسی خولی گوڵەکانی ژیار سیمینارێکیان پێشکەشکردن.
لە کۆتاییدا مامۆستایانی خولی گوڵەکانی ژیار جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کەوا پاڵپشت و هاوکاری فێرخوازەکانیان بن تاوەکو بە زانست و توانستی خۆیان سەرکەوتنی گەورە بنەخشێنن، چونکە باشترین فێرخواز لەو شوێنەدا بەرهەمدێت کە پەروەردە تێیدا ڕێزلێگیراوە.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.
#ژیار #zhyar