ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەڕێوەچوونی بیست و پێنجەمین دیداری کتێب لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار .

شەوی 19/3/2022 بیست و پێنجەمین دیداری کتێب لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو.
دیداری ئەمجارە خوێندنەوەو ڕانان بوو بۆ کتێبی (قضية الٲغلبية من الوجهة الشرعية)ی نووسەری دیار و هاوچەرخ (د. ٲحمد الريسوني). باسی بابەتی زۆرینە دەکات لە ڕووی شەرعییەوە.
بابەتی زۆرینە بۆ ئێستای کۆمەڵگە زۆر پێویستە، نووسەر لەم کتێبەدا کۆمەڵێک ئیشکالیاتی بە سادەیی گرتووە و یەکلایی کردۆتەوە، پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) کارەکانی دوای خۆی داوەتە دەست ڕاوێژ و ئێمەی فێرکردووە تاکڕەوانە مامەڵە نەکەین، لەڕووی شتێکەوە ڕاوێژی کردووە کە دەکرێت ڕای تێدا وەربگیرێت. ئەم کتێبە لە ڕووی سیاسەتی شەرعییەوە نووسراوە، نووسەر دەڵێت واتای قورئان کۆتایی نەهاتووە، بابەتی زۆرینەو کەمینە لە قورئاندا وەکو فەرمان نەهاتووە، هەندێکجار زۆرینە دەبێتە هێز و هەندێکجار بێهێزیە، ئەوانەی لە قورئاندا سەرکۆنەکراون لە ڕووی خەسڵەتی خراپەوە.