گەنجانی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان چالاکی دووهەمی "ئەزموون" ئەنجام دەدەن
ئێوارەی سێ شەممە ٢٦/١٢/٢٠٢٣ گەنجانی لقەکانی هەڵەبجەی شەهید، سەیدسادق، شارەزوور و دەستەکانی خورماڵ و سیروان سەردانی بەڕێز د. عەبدولدائیم هەورامانی سەرۆکی ڕێکخراوی تاج العارفین و ئەندامی دەستەی کارگێڕی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆییان کرد. سەردانەکە لە چوارچێوەى چالاکی "ئەزموون" ئەنجامدرا کە لەلایەن بەشی گەنجانی لق و دەستەکانەوە ڕێکخراوە. شایەنى باسە لە وتەیەکدا د.عبدالدائم هەورامانی ئەزموونی ژیانی خۆیی بۆ گەنجان خستەڕوو.