بەرپرسی لقی سۆرانی ژیار بەشداری كۆبوونەوەی سەرۆكی ڕێكخراوی كرد لەگەڵ لقی هەولێر


ئەمڕۆ یەكشەممە بەرواری ٢٤/ ١٢/ ٢٠٢٣ بەرپرسی لق بەڕێز م.مصلح اسماعیل بەشداری لەكۆبوونەوەیەك كرد كەسەرۆكی  ژیار پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح، بەئامادەبوونی جێگری سەرۆك د.شێرزاد عەبدولوەهاب و كاك حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەكان، لەشاری هەولێر و لە بینای لقی هەولێر لەگەڵ بەرپرسی لقی هەولێر و لقی سۆران و بەرپرسی دەستەكانی:(شەقڵاوە، هەریر، خەبات) كۆبوونەوە و لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی دوایین پێشهات و ئاستەنگ و كاروچالاكییەكانی ئەو لق و دەستانە كرا.