لقی پشدەری ژیار قۆناغی چوارەمی پۆشتەترکردنی خوشکانی سازدا
ڕۆژی چوارشەممە بەروار 20-12-2023 کەهاوکاتە لەگەڵ7-6-1445کۆچی، بەشی ئافرەتانی لقی پشدەری ژیار، هەستان بەسازکردنی ئاهەنگێک بۆ خوشکانی پۆشتەکراو، بە ئامادەبوونی بەڕێز(د.خالد گەردی ) بەرپرسی کاروباری زانستی، وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، دواتر نزیکەی (108) عەبا بەسەر خوشکاندا دابەشکرا.
شایەنی باسە(پڕۆژەی پۆشتەترکردنی خوشکان) یەکێکە لە پڕۆژە نایاب و بەردەوامەکانی لقی پشدەری ژیار، کۆی گشتی هەر چوار قۆناغەکە (269) خوشک بووە، هەروەها لەئێستاوە ئامادەکاری ئەکرێت بۆ قۆناغێکی داهاتوو.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.