لقی پشدەری ژیار ئاهەنگی دەرچووانی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکان و خولی درێژخایەنی سازکرد.

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 20_12_2023 کەهاوکاتە لەگەڵ 7-6-1445 کۆچی، بەشی کاروباری زانستیی لقی پشدەری ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی کاتژمێر 9:00 سەر لەبەیانی ئاهەنگی کۆتایی خولی دەرچووانی ئەکادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعییەکانی سازکرد. شایەنی باسە بەئامادەبوونی هەریەک لەبەڕێزان (د. خالید گەردیی) بەپێشکەشکردنی وتارێک و بەرپرسی لق و بەرێوەبەری ئەکادیمیا و نوێنەری مامۆستایان و نوێنەری فێرخوازان وتەیان پێشکەشکرد و ئاهەنگەکە دوو کاتژمێر بەردەوام بوو.

شایەنی باسە ئاهەنگی ئەمڕۆ بەبۆنەی دەرچووانی خولی سێیەمی ئاکادیمیای زانستە شەرعییەکان کە ژمارەیان (10) کەس و بەشداربووانی سێ خولی درێژخایەن، کە ژمارەیان(30) کەس بوون سازکرا.


ئەو وانانەی لەم خولانەدا خوێندراوە هەشت وانە بوون لەکۆرسی یەکەم (فقه العبادات، العقيدة ، المدخل ، التجويد)  لەکۆرسی دووەم: (فقه المعاملات ، السيرة النبوية ، علوم القرآن ، علوم الحديث ، التفسير)، لەکۆتاییدا خەڵات درا بە یەکەم و دووەم و سێیەمی خولەکان،  وەبڕوانامەش درا بە فێرخوازانی ئەکادیمیاو وەخولە درێژخایەنەکان و وە سوپاس نامەش درا بە مامۆستایان.

بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.