لقی پشدەری ژیار ئەڵقەیەکی نوێ لە (ئاسوودەیی ڕوح) بەڕێوە چوو

شەوی پێنج شەممە 20-12-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 8-6-1445 کۆچی، لەلایەن بەشی بانگخوازانی لقی پشدەری ژیار ئەڵقەی شەشەمی لە وانەی ئیمانی(ئاسوودەیی ڕوح) بەڕێوە چوو، کەسەرەتا بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز کۆڕەکە ڕازێنرایەوە، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی بەشی بانگخوازانەوە پێشکەشکرا، پاشان لەلایەن بەڕێز ( مامۆستا مەلا طيب)ەوە کۆڕێک پێشکەشکرا لەژێر ناوی (هۆکارەکانی نائارامی ڕوح و چارەسەرەکانی)، دواتر مەجلیسەکە ڕازێنرایەوە بە چەند وتەو کۆپلە شیعروچەند سروودێک.

       شایانی باسە ئەم ئەڵقەیە مانگی جارێک لەلقی پشدەر بۆ برایان بەڕێوە دەچێت، ئەوەی جێی دڵخۆشی بوو ئەم ئەڵقەیە جێی ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو، ئامادەبووان نزیکەی (20)کەس بوون.

بەشی ڕاگەیاندنی ژیار لقی پشدەر.