چالاکی هاوبەشی نێوان دەستەی خورماڵی ژیار و ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە.
ڕۆژی شەممە بەرواری 09/12/2023 دەستەی خورماڵی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، بەهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە، هەستا بە دابەشکردنی جلوبەرگ بەسەر فێرخوازان و مامۆستایانی دەستەی خورماڵی ژیاردا. دەستەى خورماڵ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ڕێکخراوی سەروەری کرد لەپاى هاوکاریی و بەدەمەوەبوونیان.
بەشی ڕاگەیاندنى
دەستەی خورماڵی ژیار