کۆبوونەوەی مانگانەی دەستەی سیروان



ڕۆژی پێنج شەممە ١٤/١٢/٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەرپرسی دەستە م.احمد قادر سیروانی و زۆرینەی کارگێڕ و مامۆستایان، ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/ دەستەی سیروان کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.

دوای گفتووگۆیەکی چڕوپڕ دەربارەی کار و چالاکییەکانی مانگی ڕابردووی دەستە و هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی لە مانگی تشرینی دووەمدا دەرکراون. 

پلانی مانگانەی نوێ دانرا و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەرکران.

١/ سازدانی سیمینارێکی تایبەت بە فیقهی ئافرەتان.

٢/ وەرگرتنی وانەی قاعیدەی نوورانی/ کچان لەلایەن م.هەنسک احمد.

٣/ پێداچوونەوەیەکی ورد بە وانەی کچان ئاستی ئامادەیی زانکۆ و دابەشکردنی فێرخوازان بەسەر سەرپەرشتیاراندا. 

٤/ ئامادەکردنی بابەتێکی تایبەت بە ژیاننامەی پێغەمبەر (د.خ) و دابەشکردنی بەسەر فێرخوازاندا. 

٥/ ئەنجامدانی پێشبڕکێی تایبەت بە لەبەرکردنی (التحیات) بۆ فێرخوازان (کوڕ و کچ) خەڵاتکردنی سەرکەوتووان. م.پەیڤین علی سەرپەرشتی ئەم کارە دەکات.

٦/ وێنەگرتنی فێرخوازان و مامۆستاکەیان لەکاتی وانەخوێندندا بۆ ئەوەی لە ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکاندا دابنرێت.