لقی پشدەری ژیار هەشتەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 11-12-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 27-5-1445 کۆچی، کاتژمێر 2 ی دوانیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە هەشتی لقی پشدەری ژیار بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق وجێگرەکەی و ئەندامانی ئەنجومەنی لق کە پێکهاتبوون لە دوو براو سێ خوشک.


    سەرەتا لەلایەن کارگێڕی لقەوە بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی مانگی پێشوو کراو پاشان بەرپرسی لق بە وتەی بەخێرهاتن دەستی پێکردو وتەی خۆی پێشکەشکرد و دەست خۆشی و پێ زانینی ئاڕاستەی هەموو ئەو براو خوشکانە کرد، کەماندوو نەناسانە هەستاون بە ئەوکارو چالاکیانەی کە لەمانگی ڕابردوودا کردوویانە، دواتر هەر یەکە لەئەندامانی ئەنجومەنی لق قسەو تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان خستەڕوو، دواتر هەندێ بابەت باسکران و بڕیاریان لەبارەوە دران وەک:


۱-دووبارە چالاکی کتێب خوێندنەوە بەردەوام بێت.


٢-سازدانی خێوەتگەیەک بۆ بەشی ئافرەتان.


٣-دەست پێکردنەوەی پڕۆژەی هیواکانی ژیار بۆ بەشی گەنجان و ئافرەتان.


     لەگەڵ چەندین چالاکی ترو بڕیاری نوێ، شایانی باسە کۆبونەوەکە زیاتر لەکاتژمێرو نیوێکی خایاندوو، پاشان کاتی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری کرا.

 #بەشی_ڕاگەیاندنی_لقی_پشدەر