لقی تەق تەقي ژیار  چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوەی ئەنجامدا 

ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١١_١٢_٢٠٢٣  بەشی ئافرەتانی لقی تەق تەق چالاکی کتێب خوێندنەوەی مانگانەی بەڕێوە برد و گفتوگۆی لە بارەوە کرا ، شایەنی باسە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ( ٢٢ ) خوشك و بە سەرپەرشتی (م. بێگەرد یاسین صابر)، کتێبی ( چێژی نوێژ ) لە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی ( عادل عبدالشکور ) و وەرگێڕانی لەلایەن ( ئەیاد فەهمی ) خوێنرایەوەو گفتوگۆی لە بارەوەکراو سەرنج و تێبینیەکان تۆمارکران ، کتێبێکی بەپێزی پڕ هاندان بوو بۆ بەشداربووان ،هەمیشە پرۆژەی کتێب کاتێک بابەتێک ( کتێبێک ) هەڵدەبژێرن وەکو سەرچاوە کاریگەری زۆر لەسەر خوێنەران جێدەهێڵیت کە کۆمەڵێک دیوی شاراوەی مەبەستی سەرەکی ڕووندەکاتەوە . جێی ئاماژەیە ئەم چالاکییە مانگانەیەو تایبەتە بە ئەندامانی ژیار لقی تەق تەق.