لە شارەزوور کۆڕێک بۆ سەرۆکی ژیار ساز کرا
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 6/12/2023 لقی شارەزووری ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، کۆڕێکی سازکرد بۆ بەڕێز: پ. د. خالید موحەمەد ساڵح لەژێر ناونیشانی (بنەماکانی فەتوا لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە).
لەکۆتاییشدا خەڵاتی ڕێزلێنانی لقی شارەزووری ژیار بەخشرا بە سێ مامۆستای دڵسۆزی دەڤەرەکە کە دەستێکی باڵایان هەیە لە بوارەکانی پەروەردە و گەشەپێدان و زانستدا.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی شارەزووری ژیار