لە لقی پشدەری ژیار خولێکی پەروەردەیی دەستیپێکرد.

رۆژی سێشەممە بەرواری 5_12_2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 21_5_1444کۆچی، کاتژمێر 2:30 دوانیوەرۆ، بەشی ئافرەتانی لقی ژیار خولێکی پەروەردەیی بەناونیشانی (خواناسی) لە لقی پشدەری ژیار دەستیپێکرد.

شایەنی باسە لە خولەکەدا ڕاڤەی ناوە جوانەکانی خوای گەورە دەکرێت و گفتووگۆی پێویستی لەسەر دەکرێت. ژمارەی بەشدارانی خولەکە (8) خوشکە، جێی باسە بەشداربووانی خولەکە دەستخۆشیان هەبوو بۆ بەشی ئافرەتان بەکردنەوەی ئەم جۆرە خولە.

بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.