ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین ئاهەنگی دەرچووانی خولی سێهەمی زانستە شەرعییەکان
ڕۆژی ٢٠٢٢/٠٢/١٢ ئاهەنگی دەرچووانی خولی سێهەمی زانستە شەرعییەکانی ئینستتیوتی ژیار لە لقی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی ئاهەنگەکەدا د. شێرزاد عبدالوهاب جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د. خالید گەردی بەرپرسی بەشی خوێندنگەکانی ئینستتیوتی ژیار وتەیان پێشکەشکرد.
لە کۆتایی ئاهەنگەدا بڕوانامەی دەرچوون و خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر دەرچوواندا دابەشکرا.