لقی پشدەری ژیار پێشوازی لەلقی یەکگرتووی ئیسلامی پشدەر دەکات..

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 7-12-2023م کەهاوکاتە لەگەڵ 22-5-1445کۆچیی، لقی پشدەری ژیار لەبارەگای لق پێشوازیانکرد لە لقی پشدەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد، سەرەتا لەلایەن بەرپرسی لق بەڕێز (مامۆستا خالید خدر)و جێگری لق و ئەندامانی ئەنجومەنەوە زۆر بەگەرمی بەخێرهاتن کران، وەفدی میوان پێکهاتبوون لە بەڕێزان بەرپرسی لق بەڕێز (مامۆستا ئیبراهیم)و هەندێ لەبرایانی ئەندام لق، پاش دانیشتن و ڕاگۆڕینەوە ئەندامانی یەکگرتوو باسی ڕۆڵ و پێگەی لقی ژیاریان لەدەڤەرەکە کردو دەستخۆشیان هەبوو بۆ هەموو ئەندامانی ژیار بەگشتیی و بۆ ئەو چالاکیانەی کە لەدەڤەرەکەدا هەیانە، پاش نزیکەی نیو سەعات لەدانیشتن و ڕاگۆڕینەوەی هەردوولا، وەفدی میوان زۆر بەڕێزەوە بەڕێکران.

بەشی ڕاگەیاندنی ژیاری لقی پشدەر