لە دەستەی خورماڵی ژیار سیمینارێک تایبەت بە خێزانسازیی بەڕێوەچوو.
شەوی یەکشەممە بەرواری 2/12/2023 دەستەی خورماڵی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، سیمینارێکی سازدا بەناونیشانی (خێزانسازیی) کە لەلایەن د. هاشم عومەر ئەحمەد مامۆستا لە زانکۆى هەڵەبجەوە پێشکەشکرا بۆ دایک و باوکی فێرخوازان.
لە سیمینارەکەدا باس لە کێشەی تێنەگەیشتن لە گەنج لەم سەردەمەدا کرا و کۆمەڵێک زانیاری نوێ و بەسوود پێشکەش بە دایک و باوکی فێرخوازان کرد، هەروەها سیمینارەکە بەدەر نەبوو لە پرسیار و وەڵامی بەسوود و گفتوگۆى ناوازە.
ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم جۆرە سیمینارە دەربڕیی و دەستخۆشیان هەبوو بۆ دەستەى خورماڵ لە بەرامبەر ئەنجامدانى چالاکى ناوازە لە شارۆچکەکەدا.
بەشی ڕاگەیاندنی
دەستەی خورماڵی ژیار