لقی هەڵەبجەی ژیار و دەستەی خورماڵ سەردانی پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبیان کرد لە شاری سلێمانی

.


ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 30/11/2033 لقی هەڵەبجەی ژیار و دەستەی خورماڵی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لەهەنگاوێکی مەعریفیدا و بۆ تێراوکردنی دەروون و پڕکردنی هەگبەی زانستیی و خۆراکی ڕۆح گەشتێکی زانستییان بۆ ئەندامان و فێرخوازان ئەنجامدا. شایەنی باسە گەشتەکە بەسەرپەرشتی هەریەک لەبەڕێزان: (م. عەدنان نووری) ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی و (م. موحسین ساڵح) جێگری بەرپرسی لق و (م. غەریبە) بەرپرسی دەستەی خورماڵ و (م. شاخەوان جەمال) و (م. نازەنین مستەفا) و (م. بەهار حمە ئەمین) و ئەندامانی لق ئەنجامدرا. جێی ئاماژەیە گەشتەکە بەمەبەستی سەردانیکردنی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب و کڕینی کتێبی بەسوود بۆ وەرگرتنی زانست و زانیاری بوو، هەروەها ژمارەی بەشداربووانیش پێکهاتبوون لە نزیکەی 30 کەس.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.