ژیار لە هەولێر سەردانى کۆنسوڵخانەى قەتەرى کرد.

ژیار لە هەولێر سەردانى کۆنسوڵخانەى قەتەرى کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/10/1 لە شارى هەولێر شاندێکى باڵاى ژیار سەردانى کۆنسوڵخانەى وڵاتى قەتەرى کرد.


شاندەکە بە سەرۆکایەتى بەڕێز: د. موحەممەد سینەمۆکیی جێگرى دووەمى سەرۆکى ژیار و بە ئەندامێتى د. هاشم ئیسماعیل بەرپرسى گشتیی پەیوەندییەکانى ژیار و، د. پشتیوان سابیر بەرپرسى بەشى پلان و پڕۆژه‌ی لقى هەولێر، سەردانەکەيان ئەنجامدا.


جێى ئاماژەیە شاندەکە لەلایەن بەڕێز: (مشعل عبدالله آل فهید الهاجري)، کۆنسوڵى گشتیی وڵاتى قەتەر لە هەولێر پێشوازییان لێ کرا.


جێى باسە لە دانیشتنەکەدا ئاماژە بە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگى هاوبەش کرا لە بوارەکانى ئايينى و پەروەردە و زانست و گەشەپێدان و ڕۆشنبیریی و كولتووريى.


هەروەها شاندى ژیار دەستخۆشى لە وڵاتى قەتەر هەبوو لە پاى ئەو خزمەتانەى لە کوردستان ئەنجامیان داوە و داوایان کرد دەوڵەتى قەتەر خزمەتى زیاترى عێراق بە گشتیی و کوردستان بە تایبەتیی بکات.


بەشى گشتیی ڕاگەیاندنى ژیار