پانێڵی (مێژوو و چاره‌نوسی جوله‌كه) له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
پانێڵی (مێژوو و چاره‌نوسی جوله‌كه) له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی شه‌ممه 2/12/2023 به‌شی کاروباری زانستیی لقی هه‌ولێری ژیار بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پانێڵێكی ئه‌نجامدا به ناونیشانی (مێژوو و چاره‌نوسی جوله‌كه). پانێڵه‌كه له سێ ته‌وه‌ر پێكهاتبوو، ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن (د. پشتيوان سابیر) پێشكه‌شكرا به ناونیشانی (جوله‌كه له قورئان و سوننه‌تدا) ، ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م له‌لایه‌ن (د. ئەیاد ئەحمەد) پێشكه‌شكرا به ناونیشانی (چاره‌نوسی جوله‌كه) ، هەروەها ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌م له‌لایه‌ن (پ.د. عوسمان عەلی) پێشكه‌شكرا به ناونیشانی (مێژووی جوله‌كه)، دواى ته‌واوبوونی هه‌ر سێ ته‌وه‌ره‌كه ئاماده‌بووان به‌شدار بوون به پرسیار و سه‌رنجه‌كانیان و له كۆتاییشدا بڕوانامه به به‌شداربووان به‌خشرا.
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار