دەستەی خەباتی ژیار پانێڵێک تایبەت بە فێرخوازانی پۆلی 12ی ئامادەیی (کچان) سازکرد.

دەستەی خەباتی ژیار پانێڵێک تایبەت بە فێرخوازانی پۆلی 12ی ئامادەیی (کچان) سازکرد.


ڕۆژی هەینی 27-10-2023 دەستەی خەباتی ژیار دوای سەرکەوتنی پانێڵی پێشوو کە تایبەت بوو بە قوتابیانی پۆلی 12ی (کوڕان) بۆ ئەمجارە هەڵسا بە ئەنجامدانی پانێڵێک تایبەت بە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی (کچان)، بۆ هەریەک لە بەڕێزان:

م. عەدنان عوسمان هەمەوەندی (کلیلەکانی سەرکەوتن لە پۆلی 12) هەروەها م. سعدالله یاسین ڕێکانیی (هۆکارەکانی تەرکیز نەکردن لەکاتی خوێندن دا) سوپاس بۆ خوای گەورە پانێڵەکە سەرکەوتوو بوو و فێرخوازان دەستخۆشی و سوپاسیان هەبوو بۆ دەستەی خەبات.


بەشی ڕاگەیاندنی 

دەستەی خەباتی ژیار.